arabia somali kurdi albania

 دوای خوو پێوه گرتن

کاتێک که که سه که ده که وێته ناو دنیای خووپێوه گرتن ﴿ئیدمان ﴾ وه ، ئه و کاته هه ر له بنه ڕه ته وه ئه و کێشه پچکووکه ی که له سه ره تاوه به هۆیه وه ده ستی کردووه به ده رمان خواردن له بیر کردوه و خۆی تووشی کێشه یه کی زۆرله وه ه گه وره تر کردووه، ئه و کاته نه گوێ به خوو ڕه ووشتی خۆی ده دات ونه گوێ به وه ش ده دات که چ ڕۆڵێکی خراپی ده بێ له سه ر کۆمه ڵگا و ده ورو ّپشتی ٠

 به مه ش کاروانی ڕێگه ی دنیایه کی چه واشه و بێ پڕه-نسیب و نا دروست ده ست پێ ده کات ٠

شکست وخۆ به ده سته وه دانه کان:

له سه ره تای دنیای چه واشه یی دا مرۆڤی  به کارهێنه ر هه ست به تاوان و شکستێکی گه وره ده کات، هه ر  بۆیه شه ده که وێته ده که وێته هه لومه رجێکی  ده روونی زۆر ناخۆشه وه و تووشی خه مۆکی و دڵ ته نگی یه کی فراوان ده بێت ، له م نێوه دا هه وڵی ئه وه ده دات که هه موو شتێک له که س و کارو براده ره کانی بشارێته وه ٠

لێره وه سه ره تا یه کی تر له ژیانیکی درۆزنانه ده ست پێ ده کات و ئاماده یه هه ر چی ڕه ووشت و نه ریه تێکی باش هه یه که کاتی خۆی فێریان بووه له بیر خۆی به رێته وه و درۆ به دوای درۆ جارێکی تر ژیانی خۆی  ده سازێنێ ٠

هه موو ئه مه ش له پێناوی ئه وه ی که  بتوانێ به رده وام بێت له سه رده رمان خواردن و به هه ر شێوه یه ک بێت  ده ستی بکه وێت ، ئاماده یه گه وره ترین مل که چی ﴿تنازل﴾ بکات و گه وره ترین قوربانی بدات له و پێناوه دا ٠

 به م شێوه یه ئه م مرۆڤه ئه که وێته سه ر لێواری هه ڵدێر و ده گاته ئاستێک که هه ر چی به هایه کی مرۆڤایه تی که هه یه تی له ده ستی ده دات٠

گۆڕانکا ر یه به رچاو ه کا ن له که سایه تی ئه و که سه دا  وه کوو:

  • به هیچ شێوه یه ک  بڕواو متمانه ی  به خۆی نا مێنێت ، توانای کارکردنی نامێنێ و هیچی بۆ ئه نجام نادرێت٠

  • جێگه ی بڕوای که س نامێنێ ، درۆ له گه ڵ هه مو که س ده کات ٠

  • هه میشه له هه وڵی خۆ دوور خستنه وه دا ده نێت له که س و کارو براده ره کانی٠

  • ده بێته هه ڵگری ڕق و کینه یه کی زۆر بۆهه موو که س٠

  • هه میشه دڵته نگ و   خه فه تباره به وه ی که هه رچی یه کی هه بوو ه   له ده ستی داوه ٠

 

دوژمنه که ت بناسه بێ هۆشکه ره کان چین؟ به ره و هه ڵدێر! دوای خوو پێوه گرتن تاوانبار بوون زه ره رو زیانه بێ پایانه کان بێ هۆشکه ره کا ن قه ده غه ن ئامۆژگا ری شاره زایان شته گومان لێکراوه کان ڕێگه چاره و یارمه تی